بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یوئاف گاڵانت ئەمرۆ هەینی 17 ی ئایاری 2024 لە میانەی بەسەرکردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی ئەلجەلیل لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو ڕایگەیاند کە سەرجەم بژاردەکان بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە سەر مێزە.
ناوبراو وتی: دەبێت بە بێ وەستان شوێنی هەڵدانی مووشەک و درۆنەکان بکەینە ئامانج و ئەمەش بە زوویی ڕوو دەدات.
وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە لە ڕێژەی زیانەکانی ئەم بەرەیە تێدەگەم.
سەردانەکەی گاڵانت بۆ باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لە کاتێکدایە کە خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ئەمرۆ ڕایگەیاند بە 50 ڕۆکێت بنکەی لۆجستی تسنۆباری لە جۆلانی داگیرکراو کردووەتە ئامانج./.