بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ناکۆکییە سنورییەکانی لە گەڵ ئێران بە وتووێژ چارەسەر بووە. وڵاتانی دیکەش بوونیان هەیە کە سنورەکان و ئاسایشی عێراق پێشێل دەکەن بەڵام لە میدیاکانەوە باس ناکرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری عێراق بەردەوامە و ئێمە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کێشەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە دەدەین.
ناوبراو کە بە مەبەستی بەشداری لە لوتکەی عەرەبی سەردانی بەحرەینی کردووە، وتی: پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی بەرەو باشتربوون ڕۆیشتووە و کێشە و ناکۆکییەکانی جیهانی عەرەب بەدەر لە پرسی فەڵەستین، هێندە دژوار نین.
لەتیف ڕەشید بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان وتی: بەردەوامی تاوان و شەڕی غەززە قبووڵکراو نییە./.