بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەرەبیدا هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت بڕیارەکانی سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە و پێکهێنانی دەوڵەتی فەڵەستین جێبەجێ بکات.
لەو بەیاننامەیەدا جەخت لە سەر ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕی غەززە کراوەتەوە و هاتووە کە دەبێت هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بکشێنەوە و کۆتایی بە گەمارۆی سەر ئەم ناوچەیە بهێندرێت.
وڵاتانی عەرەبی هەروەها ڕایانگەیاندووە کە دژی هەر هەوڵێکی کۆچی زۆرەملەی فەڵەستینییەکانن لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە./.