بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا پێشوازیی لە پاتریک دوریل هاوتا فەرەنسییەکەی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
باڵیۆزی ئێران بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، داوای ئەوەیکرد کە وڵاتانی ئەورووپی لە پێناو ڕاگرتنی شەڕی غەززە ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن.
ئالی سادق هەروەها وتی کە چاوەڕوان دەکرێت فەرەنسا لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، کاریگەری لە گوشارەکانی ئەمریکا وەرنەگرێت./.