بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی حەفتا و شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایانگەیاندووە کە خەڵکی فەڵەستین لە سەر خاکی خۆیان و پابەند بە خاک و نیشتمانی خۆیانن و بەرگری لە پیرۆزییەکانی خۆیان دەکەن.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا کۆتایی ڕژێمی زایۆنیستیی نزیک کردووەتەوە و ئەوەی سەلماندووە کە فەڵەستینییەکان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان نزیکتر بوونەتەوە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە گەلی ئازا و بوێری فەڵەستین دەبێت درێژە بە خۆڕاگریی خۆیان بدەن کە هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئەمە نییە و هیچ تاوان و دەسدرێژییەکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت گەلی فەڵەستین لەم خەبات و خۆڕاگرییە دوور بکاتەوە.
کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین ڕایانگەیاندووە کە خۆڕاگری و گیانفیدایی گەلی فەڵەستین هیچ کات بێ ئەنجام نابێت و دەرەئجامی ئەم گیانفیداییەش ڕووخانی پرۆژەی زایۆنیسم و نزیکبوونەوەی لەناوچوونی ئەو ڕژێمە تەزویرەیە./.