بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ساڵم ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە زیاتر لە 60 پەرلەمانتار واژۆی ئەوەیان کردووە کە داوا لە وەزارەتی دەرەوە بکات لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕێوشوێنەکانی دوورخستنەوە یان گۆڕینی ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەو وڵاتە تەواو بکات بە هۆی دەستێوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەستێوەردانەکانی ڕۆمانۆسکی عورفی دیپلۆماتیکی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئاستی دەستێوەردان لە پیرۆزییەکان و عورفی کۆمەڵگای عێراق./.