بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ چوارشەممە لە 222 ەمین رۆژی شەڕی غەززە کوژرانی ئەندامێکی خۆیی ڕاگەیاند.
ئیرا یائیر گیسیان ئەندامی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی غەززەوە کوژراوە.
تا ئێستا و بە پێی ئامارەکانی زایۆنیستەکان، 621 کەس لە هێزەکانی سوپای ئەو ڕژێمە لە پاش دەستپێکردنی شەڕی کەرتی غەززە کوژراون.
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئاماری کوژراوەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی زیاتر لەوەیە کە بڵاو کراوەتەوە و ژمارەیەکی زیاتری لە هێزەکانی ئەو ڕژێمە لە لایەن تێکۆشەرانی حەماس و خۆڕاگری فەڵەستینەوە کوژراون و بریندار کراون./.