بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەورۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا جارێکی دیکە لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا چەندین دۆسیەی نیشتمانی تاوتوێ کراوە و هەر دوو لا دوایین دۆخی وڵاتیان تاوتوێ کردووە.
بارزانی و سودانی جەختیان لە سەر بەردەوامی وتووێژەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا کردەوە./.