بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەیەد ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی جیهانی حەزرەتی ڕەزا (ع) کە ڕۆژی سێ شەممە 14 ی ئایاری 2024 لە شاری مەشهەد بەڕێوەچوو، وتی: ئەمڕۆ جیهان بەوە گەیشتووە کە ئەم کۆمەڵکوژی و منداڵکوژییە دەرەنجامی لاوازبوونی سیستەمی یاسایی جیهان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززەیە، بەو ڕاستییە گەیشتوون کە سیستەمی جیهانی دادپەروەر نییە و دەبێت ببێتە سیستەمێکی دادپەروەری جیهانی. کێ بیری لەوە دەکردەوە کە زانکۆکانی ئەمریکا و لە رۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری ڕاپەڕین بکەن و بانگەوازی بەرگری لە زوڵملێکراو و لەناوچوونی زاڵم بکەن؟
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە خوێنی منداڵانی بێ تاوانی فەڵەستین کۆتایی بە ڕژێمی زایۆنیستی دێنێت، سیستەمی ئێستای جیهان بەم خوێنانە دەگۆڕدرێت، ئەگەرچی هەندیک ئەمە بە دوور و درەنگ بزانن بەڵام ئێمە بە نزیکی دەزانین./.