بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور سەبارەت بە دۆخی قەیراناوی شارۆچکەی ڕەفەح بە بۆنەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە هۆشدارییدا.
ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە ڕایگەیاندووە کە ” کارەساتی گەورە لە ڕەفەح ڕوو دەدات و هاوکارییە پێویستەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار کەمبووەتەوە “.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاندووە کە ” هاوکارییە پزیشکییەکان بەرەو تەواوبوون دەڕوات و کەمبوونی سووتەمەنی بۆ دابینکردنی کارەبا و ئاو لە غەززە کاریگەری خۆیی داناوە “.
شەڕی غەززە بەرەو 8 مانگەی خۆی دەڕوات و داگیرکارانی زایۆنیست درێژە بە کۆمەڵکوژی خەڵک و ڕووخانی ناوچە جیاجیاکان دەدەن./.