بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ گرنگیدان بە یاسا نێودەوڵەتیییەکان درێژە بە تاوانەکانی لە کەرتی غەززە دەدات و نەبوونی میکانیزمێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری لە تاوانەکان، ئاستی کارەساتە مرۆییەکەی بەرزتر کردووەتەوە.
ناوبراو لە کۆبوونەوەی بەرایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە کە لە وڵاتی بەحرەین بەڕێوەچوو، وتی: دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی زیانی بە ناوبانگی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە گەیاندووە و لاوازبوونی ئەوانی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی ئاشکرا کردووە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی درێژە بە هەوڵەکانی بۆ ڕێگری لە بەردەوام شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەدات./.