بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە بە ڕۆژنامەی تایمزی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاندووە کە ئامانجی واشنتن لاوازبوونی حەماسە تا شەڕەکە بەرەو کۆتایی بڕوات.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی پەراوێزخستنی حەماس ساڵانێک دەبات بەڵام واشنتن هەوڵ دەدات تواناکانی ئەو بزوتنەوەیە هێندە لاواز بێت کە نەتوانێت هێرشی وەک ئەوەی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 جێبەجێ بکات./.