بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیدا هاتووە کە فەڵەستین تەنیا نییە و سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهانی لە گەڵە.
لە درێژەی پەیامەکەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ” یوم النکبە ” هاتووە کە 76 ساڵ بە سەر ئەم ڕۆژەدا تێپەڕ دەبێت و بەردەوام لە برینی فەڵەستین خوێن دەتکێت بەڵام بڵێسەی خۆڕاگری و هیوای ئازادی لە دڵی فەڵەستینییەکاندا بە زیندوویی ماوەتەوە.
باڵیۆزخانەی ئێران جەختیکردووەتەوە کە مافی فەڵەستینییەکان پشتگوێ ناخرێت و فەڵەستین لە پێناو ئازادیدا بە تەنیا نییە و سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهانی لە گەڵە./.