بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیر تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە و بەم بۆنەشەوە خواستێکی زۆری بۆ هاوردەکردن لە سەر هەیە، سیر لە هەندێک ناوچەی ئێران بەرهەم دەهێندرێت، بۆ نموونە، سیری هەمەدان بەناوبانگە، لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی هەناردەی ئەم بەرهەمە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە کۆی گشتی سیری تازە، 25 هەزار و 643 تەن بە بەهای 20 ملیۆن و 121 هەزار و 921 دۆلار کە ئەم ڕێژەیە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 56 و لە ڕووی بەهاوە 55 گەشەی هەبووە و ژمارەی وڵاتانی کڕیاریش لە 13 وڵاتەوە گەیشتووەتە 17 وڵات.
24 هەزار و 188 تەن سیری وشککراو بە بەهای 19 ملیۆن و 181 هەزار و 639 دۆلار هەناردەی 32 وڵات کراوە کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 75 بەرزبوونەوەی هەبووە و لە 18 وڵاتیشەوە گەیشتووەتە هەناردەی بۆ 32 وڵات.
عێراق یەکەم ئامانجی هەناردەی سیری تازەی ئێران
زۆرترین هەناردەی سیری تازەی ئێران بۆ بازاڕی عێراق بە 10 هەزار و 590 تەن بووە و پاش ئەوەش ئەفغانستان بە 7 هەزار و 955 تەن، ڕووسیا بە 2 هەزار و 938 تەن، پاکستان بە هەزار و 947 تەن و ئەرمینیا بە 512 تەن، ئازەربایجان بە 377 تەن، ئیمارات بە 343 تەن، تورکمانستان بە 329 تەن و هیندستان بە 288 تەن بووە و وڵاتانی ئۆزبەکستان، جۆرجیا، کوێت، تورکیا، عۆمان، لوبنان، کازاخستان و تاجیکستان لە پلەکانی دواترەوە ناویان هاتووە.
ڕووسیا یەکەم ئامانجی هەناردەی سیری وشککراوی ئێران
ئامانجی یەکەمی هەناردەی سیری وشککراوی ئێران لە ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی، وڵاتی ڕووسیا بە 8 هەزار و 311 تەن بووە و پاش ئەو وڵاتەش وڵاتانی دیکە وەک ئەفغانستان بە 5 هەزار و 165 تەن، هیندستان بە 3 هەزار و 873 تەن، عێراق بە 2 هەزار و 567 تەن، پاکستان بە هەزار و 225 تەن، جۆرجیا بە 936 تەن، ئیمارات بە 373 تەن، لوبنان بە 343 تەن. سوریا بە 235 تەن، تورکیا بە 170 تەن، تورکمانستان بە 159 تەن، ئۆزبەکستان بە 145 تەن، ئۆکراینا بە 113 تەن، تاجیکستان بە 94 تەن، ئەرمینیا بە 89 تەن، ئازەربایجان بە 75 تەن، کوێت بە 73 تەن، ئەلبانیا بە 66 تەن، مالیزیا بە 41 تەن، عۆمان بە 37 تەن، کازاخستان بە 33 تەن، سریلانکا و سربیا هەر یەک بە 22 تەن، یۆگسلاڤیا بە 21 تەن، بەریتانیا بە 6 تەن، قەتەر بە 2 تەن و 800 کیلۆ، ڤەنزوێلا بە 929 کیلۆ، کەنەدا بە 525 کیلۆ، ئۆسترالیا بە 431 کیلۆ، سوید بە 115 کیلۆ، فەرەنسا بە 105 کیلۆ و ئیتالیا بە 8 کیلۆ بووە./.