بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاودێری گومرکەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ کاروباری گومرکی لە 244 هەزار تەن جۆرەکانی کاڵای ترانزێتی بە بەهای زیاتر لە 297 ملیۆن دۆلار لە گومرکی باشماخەوە ئەنجام دراوە.
فەرامەرز ئومێدی ڕایگەیاند: لەم ماوەیەدا 29 هەزار تەن کاڵا بە بەهای زیاتر لە 160 ملیۆن دۆلار لە گومرکەکانی پارێزگای کوردستانەوە ڕەوانەی وڵاتی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی: گومرکی باشماخ لە پاش گومرکەکانی پەروێزخان و شەهید ڕەجایی، زیاترین ڕێژەی ترانزێتی دەرەکیی هەبووە.
چاودێری گومرکەکانی پارێزگای کوردستان وتی: لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ 50 هەزار و 698 گەشتیار لە ئێرانی و بیانییەوە لە باشماخەوە هاتوونەتە ئێران و لەم ماوەیەدا 47 هەزار و 925 کەسیشی لەم سنورەوە چوونەتە عێراق./.