بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وڵاتی میسر 168 ملیار دۆلار قەرزارە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی ئەو قەرزە دەرەکییە لە حوزەیرانی 2023 بە ڕێژەی 164 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە کە ئەمەش پیشان دەدات ڕێژەی قەرزەکە لە سەدا 3.3 بە پێی ئامارەکانی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە زیاتر بووە.
چاوەڕوان دەکرێت میسر 36 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار لە کۆی گشتی قەرزەکانی لە ساڵی 2024 بداتەوە.
قەرزە کورت ماوەکانی میسر 29 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و ئەوی دیکەی لە ماوەیەکی زۆرتردا دەبێت بدرێتەوە کە هەمان قەرزی درێژخایەنە.
قەرزە دەرەکییەکانی میسر لە سەدا 43 ی کۆی گشتی قەرزەکانی ئەو وڵاتە لە خۆ دەگرێت.
بە پێی بودجەی 2022 – 2023 ی میسر، کۆی گشتی قەرزەوکانی ئەو وڵاتە بە بێ هەژمارکردنی پارەکانی حکومەت لە بانکی ناوەندی، نزیکەی 179 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار تا کۆتایی حوزەیرانی 2023 بووە.
ساڵی دارایی میسر لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە دەست پێدەکات و تا کۆتایی حوزەیرانی ساڵی دواتر بەردەوام دەبێت.
قەرزە دەرەکییەکانی میسر لە ماوەی دەیەی ڕابردوو 4 هێندە زیادی کردووە و لە چارەکی سێهەمی ساڵی 2023 گەیشتە 165 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کە ڕێژەیەکی زۆر بووە.
وڵاتانی سعوودیە، کوێت، قەتەر، چین، ڕووسیا و ژاپۆن لەو وڵاتانەن کە زیاترین قەرزیان بە میسر داوە./.