بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران ڕایگەیاند کە گرێبەستی هەناردەی غازی ئەم وڵاتە بۆ عێراق مانگێکی دیکە کۆتایی دێت بەڵام بۆ ماوەی 5 ساڵی دیکە درێژ کراوەتەوە.
مەجید چگنی ڕایگەیاند کە ڕێژەی غازی هەناردەکراو لە ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی بەراورد بە ساڵی پێشووی لە سەدا 1.4 بەرزبوونەوەی هەبووە.
ناوبراو وتی: پلان و پرۆژە غازییەکانی ئێران لە ساڵی ڕابردووی کۆچی هەتاوی 224 ملیۆن یۆرۆ بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە گرێبەستە غازییەکەی ئێران و عێراق بۆ ماوەی 5 ساڵی دیکە درێژ کراوەتەوە./.