بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مستەفا بەدرەدین، بە ئاماژە بە خەباتی دژە زایۆنیستیی ئەم بزوتنەوەیە لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو، وتی: بە ناردنی هەر درۆنێکی شەڕکەر یان ناسینەوەی شەهیدی فەرماندە، حاجی حسان ئەلقەیس وەبیردێنینەوە. لە هەر بۆنە و گۆڕەپانێکدا یادێک دەکەین لە شەهیدان سولەیمانی، زاهیدی و حەجازی کە تەمەنی ئەوان بۆ پشتیوانیکردنی ئێمە بەڕێکرا.
ناوبراو وت: ئەوە وەبیردێنینەوە کە ئەو خۆڕاگرییەی ئەمڕۆ دەبینرێت، دەرەنجامی خەبات و تێکۆشان و کردەوەکانی ڕابردوو، ئێستا و داهاتووە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: دەسەڵاتدارانی عەرەب ویستی ئەوەیان هەبوو لە ڕێکەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، لاپەڕەکانی مردنی دۆسیەی فەڵەستین واژۆ بکەن و ئەمەش لە ماوەی چەندین مانگدا دەکرا، ئەوان بانگەشەیان دەکرد کە ڕژێمی زایۆنیستی خاوەن دیمۆکراسییەکی تەواوە لە ناوچەکە بەڵام لە پاش ئۆپەراسیۆنی پڕ لە شانازیی زریانی ئەقسا ناوی فەڵەستین بووەتە وێردی سەر زمانی زۆربەی دانیشتووانی جیهان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە سوریاش وتی کە ئامانج لە بەشداری و هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە لە لایەن ئێمەوە، ئەوە بووە کە لە بەرەی خۆڕاگریدا بمێنێتەوە، لە بەر ئەوەی کە پیلانی ئەوەیان داڕشتبوو سوریا ڕادەستی ئەمریکا بکەن بەڵام سەرەڕای چەندین ساڵ شەڕ و ڕووخان و گەمارۆ و سزاکان، سوریا لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی دۆسیەی فەڵەستین ماوەتەوە./.