بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر وەلایەتی لە چاوپێکەوتنی مونیر شەفیق بیرمەند و زانای فەڵەستینی، پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی گەل و خۆڕاگری فەڵەستینی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی کرد و وت: خەڵکی غەززە ئەوەیان بە جیهانیان سەلماندووە کە بە خۆڕاگری و قارەمانێتی دەتوانرێت لە بەرامبەر زوڵم و ستەمکاری سەرکەوتن مسۆگەر بکرێت و ئەمڕۆش ئەنجامی ئەم بوێری و پشوودرێژییەی خەڵکی غەززە دەبینرێت.
وەلایەتی وتی: جیهان تاوانەکانی رژێمی زایۆنیستیی لە بەرامبەر خەڵکی غەززە بینیوە کە هەمووی بە پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا کراوە، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و بزوتنەوەیەکی جیهانیی لێکەوتووەتەوە و ئەمڕۆ خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی ناپاکی زایۆنیستی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکی کەم وێنەیان دەستپێکردووە.
ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی دەڕووخێت و بوێری و ئازایەتی فەڵەستینییەکان سەردەکەوێت./.