بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەوانەیە جەستە بە هۆی پێویستی بەردەوامی بە ڤیتامین سی هەندێک جار ڕوبەڕوی کەمی ئەو ڤیتامینە ببێتەوە، لەو کاتەدا هەندێک لە نیشانەکان دەردەکەون کە بریتین لە:
1 – زبربوونی پێست لە نیشانەکانی کەمبوونی ئەم ڤیتامینەیە.
2 – دەرکەوتنی پەڵەی سوور لە سەر نینۆکەکان بە هۆی بێهێزبوونی خوێنبەرەکان.
3 – وشکبوونەوەی پێست.
4 – هێواش ساڕێژبوونەوەی برینەکان بە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، چوونکە کەمبوونی ڤیتامین سی لە جەستەدا کاریگەری لە سەر ڕێژەی کۆلاجین هەیە.
5 – ئازار و ئاوسانی جومگەکان.
دەتوانرێت چارەسەری کەمی ڤیتامین سی لە ڕێگای سیستەمی خۆراکییەوە بکرێت بە زیادکردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینە وەک میوە مزرەکان وەک پرتەقاڵ، تەماتە، بیبەر، کەلەرم، سپێناخ، سندی، کیوی و شلیک./.