بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی مۆز بۆ جگەر دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسان و ئەم پێکهاتەیەش یارمەتی باشتر کارکردنی جگەر دەدات.
ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە کە وەک پاککەرەوەیەک کار دەکات، بەمەش یارمەتیدەرە لە دەرهێنانی ژەهر و پاشماوە لە جگەر.
مۆز دژە ئۆکسانی تێدایە، وەک بایۆتین، کارۆتینۆید، ڤیتامین سی و ڤیتامین ئی، ئەم پێکهاتەیەش وا دەکات جگەر باشتر کار بکات.
مۆز پێکهاتەی دژە هەوکردنی هەیە و هەوکردنەکانی جگەر کەمدەکاتەوە.
یارمەتی کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر جگەر دەدات، بەم شێوەیەش یارمەتی باشترکردنی تەندرووستی جگەر دەدات./.