بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ڕایگەیاند کە بەرژەوەندی درێژخایەن لە کێشە و ناکۆکییەکان گەورەترن و پێویستە لە سەر ئەو بڕوا و بنەمایە کار بکرێت.
ناوبراو وتی: لە هەفتەکانی ڕابردوو هەنگاوی باش نراوە بۆ پتەوکردنی متمانە و کۆبوونەوەی هەمووان بە دەوری نەخشەڕێگایەکی نیشتمانیانە، ئەم هەنگاوانەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کرد بە دەم داواکارییەکانەوە بچێت و کێشەکان چارەسەر بکات و ئەرکەکانی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم جێبەجێ بکات./.