بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید دیسانەوە داوای ڕووخانی کابینەکەی نتانیاهۆی کرد و وتی: لە ئێستادا نەمانی نتانیاهۆ لە پۆستی سەرۆک وەزیران، گرنگترین بابەتی پێویستە بۆ ئیسرائیل.
ناوبراو وتی: ڕۆژانێکی دژوارە و ئەوەی کە پێویستە دەبێت نتانیاهۆ لە ژیانی سیاسیدا نەمێنێت.
ناوبراو وتی: ئەوەی پێویستە دەبێت جێبەجێی بکەم تا کاتی گونجاوی گۆڕانکاری سیاسی دابین بکەم.
یائیر لاپید وتی کە درێژە بە هەوڵەکانم دەدەم و بەڵێنی ئەوەش دەدەم کە کابینەکەی نتانیاهۆ بڕووخێت و بە دڵنیاییەوە کە ئەم کابینەیە بەردەوام نابێت و دیلەکان ئازاد دەکەین./.