بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە لە کۆبوونەوەی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین لە دیمەشق وتی: گەلی فەڵەستین و گرووپەکانی خۆڕاگری لە غەززە شەڕ دەکەن کە ئەم خەباتە پێشتر نەبینراوە، ئێمە شەڕ دەکەین تا کاتێک بگەینە سەرکەوتنی کۆتایی و داوا لە خودای گەورە دەکەین دڵی گەلەکەمان بەهێزتر بکات.
نەخالە وتی: بە بێ شەڕی دژ بە دوژمن لەم داگیرکارییەدا دەمێنینەوە و شەڕی غەززە دەرفەتێکە بۆ گەیشتن بە ئازادی قودس و فەڵەستین.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: غەززە تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئێمە و گەلەکەمان کە بە دەست داگیرکاری و کۆچکردنەوە دەناڵێنن، سەرەڕای ئەو هەموو تاوانەی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دژ بە گەلی فەڵەستین دەکرێت، خۆڕاگری باشترین بژاردەیە و شەڕی دژ بە زایۆنیستەکان بەردەوام دەبێت./.