بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتووێژێکی میدیاییدا ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس ڕەزامەندی لە سەر ئاگربەستی غەززە دەربڕی بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت درێژە بە شەڕ بدات.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە کوشتارگە لە کەرتی غەززە هێشتا بەردەوامە و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کوشتنی خەڵکی سڤیل گەیشتووەتە ئاستێک کە هیتلەر ئیرەیی پێدەبات.
لە پاش شەڕی غەززەوە بەرپرسانی تورکیا بە توندی لێدوانیان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی هەبووە بەڵام بە پێی پێگەی ئەو وڵاتە، کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوان و کوشتارەی نتانیاهۆ و ڕژێمەکەی نەبووە./.