بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنەوەی شەربەتی ئەنەناس بە گەدەی بەتاڵ لە ڕووی تەندرووستییەوە چەندین سوودی هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سییە و بەرگری جەستە بەهێز دەکات و پارێزگاری لە تەندرووستی دەکات.
یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.
ڕێژەیەکی زۆر برۆمیلینی تێدایە کە ئەنزیمێکە یارمەتی شکاندنی پرۆتینەکان دەدات کە سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە و دروستبوونی غازات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات و بەو شێوەیە پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات.
کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکە و جومگەکان دەدات.
ڕێژەیەکی زۆر لە کالسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە و رۆڵێکی زۆری لە بەهێزبوونی ددان و ئێسکەکاندا هەیە و پارێزگارییان لێدەکات.
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بە هۆی دەوڵەمەندبوونی بە دژە ئۆکسانەکان./.