بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مونیر شەفیق لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی ئەلعالەم، ڕایگەیاند: قۆناغی نوێی ململانێکانی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی، قۆناغی شەڕی سەربازییە و ئەگەری پەرەسەندنی لە ئارادایە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی شەڕی ڕاستەوخۆی ئێران بکات تووشی زیانێکی گەورە دەبێت.
مونیر شەفیق وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی کاردانەوەی توندی ئێران، هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم وڵاتەی بە شێوازێکی زۆر بچووک وەڵام دایەوە و بە فەرمیش لە ئەستۆی نەگرت.
ئەو بیرمەندە فەڵەستینییە وتی: فەڵەستینییەکان لە کاتی تێپەڕبوونی مووشەک و درۆنە ئێرانییەکان لە ئاسماندا بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان، پێشوازییان کرد و ئەمەش پیشاندەری پشتیوانی ئەوانە لە خۆڕاگری./.