بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە نووسینگەی رۆشنبیری و میدیایی ئەم بزوتنەوەیە لە پایتەختی سوریا کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانیی رژێمی زایۆنیستی.
نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە دڕندەیی خۆی دەدات و نووسینگەیەکی کردووەتە ئامانج کە لە پێناو ئاشکراکردنی ڕیسوابوون و تاوانەکانی ئەو ڕژێمە بەکار هێنراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە دڵنیاییەوە تاوانی زایۆنیستەکان بێ وەڵام نابێت و درۆنەکان ئەوە دەسەلمێنن کە چۆن وەڵام دەدەینەوە و ئەوەش دەزانن کە مووشەکەکانمان دەگەنە کوێ و وەڵامی ئەم تاوانەش لە قووڵایی خاکی فەڵەستینی داگیرکراو دەدرێتەوە./.