بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتیکدا کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە چەند مانگی ڕابردووەوە باسی داهاتووی غەززە و شێوازی بەڕێوەبردنی لە پاش شەڕ دەکەن و لەم چوارچێوەدا پێشنیاری بەڕێوەبردنی ئەم ناوچەیان لە لایەن هێزێکی عەرەبی مەدەنییەوە کردووە، عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئیدانەی بانگهێشتکردنی وڵاتەکەیی کرد لە لایەن بنیامین نتانیاهۆوە سەبارەت بە داهاتووی غەززە.
بن زاید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئیمارات جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مافی ئەوەی نییە سەبارەت بە داهاتووی غەززە بڕیار بدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئیمارات ناچێتە هیچ پلان و پرۆژەیەکەوە کە بۆ شاردنەوەی بوونی ئیسرائیل لە غەززە بێت.
وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند کە ئەگەر حکومەتێکی فەڵەستینی پێک بهێندرێت و ئامانج و داهاتووی گەلی فەڵەستین لە خۆ بگرێت و هەڵگری تایبەتمەندی یەکپارچەیی و شیابوون و سەربەخۆیی بێت، لە لایەن ئیماراتەوە پشتیوانی دەکرێت.
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕەنگە بە هاوکاری ئیمارات و سعوودیە حکومەتێکی مەدەنی لە غەززە پێک بهێندرێت./.