بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یدیعۆت ئاحارۆنۆت ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ لە هەلومەرجێکی دژواردایە و هەوڵەکان بۆ ڕووخانی ئەم حکومەتە خێراتر بووە.
ڕۆژنامەکە لە سەر زاری گەورە بەرپرسێکی سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە بە گەیشتنی تابووتی دیلەکان لە غەززە، ئەم حکومەتە بە هۆی خۆپێشاندانەکانەوە دەڕووخێت.
تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە هێشتا 133 کەس لە دیلەکان لە غەززەدان، لە کاتێکدا کە حەماس ڕایگەیاندووە 70 کەس لەوان بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە کوژراون./.