بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد ڕایگەیاند کە خۆڕاگری لە فەڵەستین و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پەرەی بە تواناکانی داوە و ئامانجەکانی دیاری کردووە کە هەمان سەرکەوتنە و بە دڵنیاییەوە مسۆگەر دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە یەکگرتوویی بەرەکانی خۆڕاگری لە لوبنان، عێراق، یەمەن و سوریا، رژێمی زایۆنیستیی تووشی شکستێکی گەورە کردووە.
محەممەد ڕەعد ڕایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنیستی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شکستی هێناوە و ئامانجە دیاریکراوەکانی لە شەڕی غەززەدا مسۆگەر نەبووە./.