بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن تیمێكی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، پێناسەی “پیری” كراوە و گۆڕانكارییان لە شیكردنەوەكەیدا كردوە، كە جیاوازە لەو پێناسانەی پێشتر بۆ پیری كراوە و لە تەمەنێكی كەمەوە بە كەسێك وتراوە بە تەمەن لە كاتێكدا گەنج بوە.
لەو توێژینەوەیەدا لێكۆڵینەوە لەسەر 14 هەزار كەس كراوە، كە بەشداربوان لە نێوان ساڵانی 1911 بۆ 1974 لەدایكبون، پرسیاری ئەوەیان لێكراوە لە چ تەمەنێكەوە بە كەسێك دەڵێن پیر؟
بە پێی ئەنجامەكان، ئەو كەسانەی لە ناوەڕاستی تەمەنی شەستەكان بون، پێیان وابو پیری لەدوای تەمەنی “75 ساڵییەوە” دەستپێدەكات.
دكتۆر ماركۆس وێتستێین، كە سەرپەرشتی ئەم توێژینەوەیەی كردوە لە زانكۆی هەمبۆڵت، ڕایگەیاندووە کە پێوەرەكان گۆڕانكارییان بەسەردا هاتوە، هەروەها لایەنی تەندروستی باشتر بوە، ئەمەش وایكردوە مرۆڤ گەنج دەربكەوێت لەو تەمەنانەی جاران بە پیر دادەنران.
هەروەها جیاوازی دیمۆگرافیا هەیە، كە بە تێكڕا، ژنان دو ساڵ و نیو درەنگتر لە پیاوان پیر دەبن، ئەم جیاوازییەش لە نەوەی ئێستادا فراوانتر بوە.
لە گەڵ هەمو ئەمانەشدا هەستكردن بە تەنیایی و توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و تێكچونی تەندروستی هۆكارە بۆ ئەوەی پیربون زوو دەستپێبكات./.