بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دی دومنیکۆ ڕایگەیاند کە داخرانی دەروازەی ڕەفەح لە باشوری کەرتی غەززە وایکردووە کە هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بۆ گەیاندنی کاڵا و پێداویستی و هاوکارییە مرۆییەکان ڕابگیرێت.
ناوبراو وتی: هەوڵ دەدەین چوونی بارهەڵگرەکان و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە دەستەبەر بکەین.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، دەرفەتی ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە نامێنێت./.