بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاش چاوپێکەوتنی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە ” شەرەفمەندبووم بە دیداری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایەتوڵڵا ئەلعوزما سەید عەلی خامنەیی لە تاران. لەو چاوپێکەوتنەدا جەختمان لە ئامادەیی و خواستی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکاندا “./.