بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە خاڵە هاوبەشەکانی ئائینی، مێژوویی و کەلتوری، پەیوەندییەکی پتەو و بەهێزی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران وەک دوو دراوسێ خوڵقاندووە.
ناوبراو وتی: لە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک دۆستی ڕۆژانی تەنگانە و وڵاتێک کە بەردەوام لە کێشە و قەیرانەکاندا لە گەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، دەستخۆشی دەکەین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ڕۆڵی شەهید حاجی قاسم سولەیمانیی کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و وتی: ئێران تەنیا بۆ ئێمە دراوسێیەک نییە و ئەگەر شۆڕشی ئیسلامی نەدەبوو، جوڵانەوەی کوردی بە ئەنجام نەدەگەیشت، پاراستنی ئەم هاوکاری و پەیوەندییانەش هێڵێکی سوورە کە هیچ کات لادان لەمە ڕوو نادات.
نێچیرڤان بارزانی وتی: هیچ عەقڵێکی تەندرووست موڵەتی ئەوە نادات پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ وڵاتێکی بەهێز و دۆست بکەینە قوربانیی ڕژێمێک کە ئەمڕۆ لە خەراپترین دۆخی خۆیدایە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییە هاوبەشەکەی ئێران و عێراق کردەوە./.