بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و هاوکاری و هاوئاهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، مەترسییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و کاریگەری و لێکەوتەکانیان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر هاوکاری هاوبەش کردەوە ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانیش ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەبێت و نابێتە هەڕەشە لە سەر هیچ لایەنێک./.