بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: دوژمن درێژە بە تاوانەکانی لە کەرتی غەززە دەدات و بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و ڕووخان و ڕفاندنی فەڵەستینییەکان.
ناوبراو وتی: زایۆنیستەکان پەنا بۆ شێوازی نوێی کوشتار و کۆمەڵکوژی خەڵکی فەڵەستین دەبەن و نەخۆشخانەکانی کردووەتە گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەوەی کە دوژمنی زایۆنیستی دەیکات بە پشتیوانی ئەمریکییەکانە و ڕۆڵی ئەمریکا بە شێوازێکە کە دەڵێی شەڕی غەززە، شەڕی ئەم وڵاتەیە.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا پابەندی درووشمەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی و ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین نییە و تەنیا بانگەشەی بۆ دەکات./.