بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی بەرەکە لە سەردەکانی باڵای حەماس کە لە لوبنان بە سەر دەبات، ڕایگەیاندووە کە گەلی فەڵەستین لە ڕۆژی پاش ئاگربەست براوەی شەڕی ئێستا دەبن و غەززە ئازاد دەبێت و خۆڕاگری بە هێزەوە دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: موڵەتی ئەوە نادەین ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی دیکە لە کاروباری ناوخۆیی غەززە دەستێوەردانی هەبێت و شتێک بە سەر ئەم خەڵکەدا بسەپێنن.
بەرەکە وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی قەد بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەم شەڕە هێندە بەردەوام بێت و خۆڕاگری نەک بۆ 7 مانگ، ڕەنگە بۆ زیاتر لە یەک ساڵ ئامادەی شەڕ بێت.
ئەو سەرکردەی حەماس ڕایگەیاند کە رژێمی زایۆنیستی لە غەززە و ناوچەکانی دیکەی تووشی شکست بووە و ئەگەر هێرش بکاتە سەر ڕەفەح تووشی سەرسوڕمانێکی گەورە دەبێت.
عەلی بەرەکە وتی کە هێزەکانی کەتائیبی ڕەفەح کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە، هێشتا نەهاتوونەتە شەڕی غەززەوە.
ڕاشیگەیاند کە بایەخی وەڵامە سەربازییەکەی ئێران کەمتر لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا نەبووە و تەواوکەری بووە و بە پێچەوانەی ئەوەی کە زایۆنیستەکان دەڵێن، ئەم هێرشە سەرکەوتوو بووە و بە کردنەوەی بەرەیەکی نوێ، بەهێزبوونی ورەی بەرەی خۆڕاگریی بە دواوە بووە./.