بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی نیسان ی 2024 ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە پاکستان و لە لایەن شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم سەردانەدا لە گەڵ ئاسف عەلی زەرداری سەرۆک کۆماری پاکستانیش کۆدەبێتەوە، هەروەها لە چەند شارێکی دیکەی پاکستان لە گەڵ زانایانی ئائینی، بازرگانان و چالاکوانانی ئابوریی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی دەبێت./.