بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جگەرەکێشان بە گەدەی بەتاڵ مەترسی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات ئەمەش پەیوەندی بە مەترسی بەرکەوتنی بەردەوامی گەدەوە هەیە بە نیکۆتین، بەو پێیەی دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و تووشبوون بە جەڵتەی دڵ هەروەها مەترسییەکانی پەیوەست بە کۆئەندامی هەناسەدانیش زیاد دەکات، جگە لەوەش مەترسییەکانی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سییەکان زیاد دەکات.
جگەرەکێشانی ڕۆژانە لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەدە و قۆڵۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێکی زۆری گەدە. زۆرێک لە جگەرەکێشان نازانن ڕۆژانە کێشانی جگەرەیەک بە گەدەی بەتاڵ ڕەنگە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی مردنیان.
جگەرەکێشان بە گەدەی بەتاڵ یەکێکە لەو خووە مەترسیدارانەی کە دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی و تووشبوون بە چەندین نەخۆشی، کە بە مەترسیدار و کوشندە باس دەکرێت، وەک تووشبوون بە شێرپەنجە./.