بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای داگیرکاری ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە لە دژی ئەمریکییەکان دەست بە چالاکی سەربازی دەکاتەوە.
حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە هیچ ئاسۆیەک لە بەردەم کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکادا نییە و لە سەردانەکەی ئەم دواییەی محەممەد شیاع سودانیش ئەو دۆسیە گرنگە یەکلایی نەکراوەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەم هۆیەوە چالاکییە سەربازییەکان دژ بە داگیرکارانی ئەمریکی دەست پێدەکاتەوە./.