بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاهارۆن حالیوا بەرپرسی هەواڵگری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی دەستی لە کار کێشایەوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕوونکردنەوەی هۆکاری ئەم دەست لە کار کێشانەوە ڕایانگەیاندووە کە شکستە بەردەوامەکان لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا ڕۆڵی لە وازهێنانی حالیوا لە پۆستەکەی هەبووە.
ئەمە یەکەم بەرپرسی باڵای سەربازی ڕژێمی زایۆنیستییە کە لە پاش دەستپێکردنی شەڕی غەززە وازی لە پۆستەکەی هێناوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە 7 مانگ شەڕی بەردەوامی غەززە بە هیچ یەک لە ئامانجە دیاریکراوەکانی نەگەیشتووە./.