بەیاننامەکەی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە کات و ساتێکی زۆر گرنگدا دەرکراوە، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێی ئەگەری وەڵامدانەوەی خۆڕاگریدا بە سەر دەبەن.
هەڵوێستی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لەو بەیاننامەیەدا زۆر ڕوون و ئاشکرایە و هەڵگری پەیامێکی تایبەتە کە هەر هەڵەیەک لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە دژی هەر یەک لە وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری، ڕوبەڕوی وەڵامی ڕاستەوخۆ دەبێتەوە.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا و شەڕی غەززەوە، بووەتە کاراکتەرێکی گرنگ و سەرەکی لە بەرەی خۆڕاگری لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی. لەم پێناوەدا پەرە بە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق دراوە و هێز و توانای خۆیی بۆ وەڵامدانەوەی کاریگەرتری زایۆنیستەکان پیشان داوە.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق توانای ئەوەی هەیە لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە وەڵامی دوژمن بداتەوە.
لە بەیاننامەیەکی خۆڕاگری ئیسلامی عێراقدا هاتووە کە هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە و ناوچەکە دەکرێنە ئامانج. نموونەی ئەو وەڵامدانەوەش هێرشی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ئەردەن بووە کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە./.