بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی CNN لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا و دوو سەرچاوەی هەواڵگریی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە واشنتن پێی وایە کە ئێران بە شێوازی ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر چەندین ئامانجی ئیسرائیل (ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین) و چاوەڕوانیش دەکرێت کە هێزەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە لەم هێرشەدا بەشدارییان هەبێت.
کەناڵەکە ئەگەری ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئێران هاوکات هێرش بکاتە سەر چەند ئامانجێکی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئێران مووشەک و درۆنی پێویستی بۆ ئەم هێرشانە ئامادە کردووە.
یەکێک لەو سەرچاوە هەواڵگرییانەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئێران ژمارەی 100 مووشەکی کرۆزی بۆ ئەم هێرشانە ئامادە کردووە./.