بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دینگ لانگ توێژەر و مامۆستای سەنتەری توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی شانگهای، ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ کە ڕوبەڕوی کێشەی دابینکردنی داهاتووی سیاسی خۆی وەک سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتەوە، هەوڵ دەدات ئەو گوشارە ناوخۆییانەی کە بە هۆی هێرشی سەر بەشی کۆنسووڵیی باڵیۆزخانەی ئێران لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی ڕوبەڕوی بووەتەوە، کەم بکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕەنگە تەل ئەبیب بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی درێژە بە کردەوە سەربازییەکانی بدات.
هەروەها جۆ یونگ بیائۆ بەڕێوەبەری سەنتەری ئەفغانستان لە زانکۆی لانژۆ ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاستی نێودەوڵەتی پەراوێز کەوتووە و گەیشتووەتە دۆخی بن بەست، بەڵام بە واتای ئەوە نییە کە نتانیاهۆ ئامادەی پاشەکشە لە شەڕ و کردەوە سەربازییەکانە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا هۆکاری پەرەسەندنی شەڕ و بۆردومانەکانی کەرتی غەززەیە و هیچ هەنگاوێکی بۆ ڕاگرتنی ئەو هەموو تاوانەی تەل ئەبیب نەبووە./.