بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنییە لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین دا وتی: ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی پێشتریش لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە حەماس لە ناو ببات و هیچ کات لەمەدا سەرکەوتوو نابێت و هیچ کات بە بێ ڕێکەوتنێکی شەرەفمەندانە ناتوانێت دیلەکانی ئازاد بکات.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری بە مەرجی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، گەڕانەوەی ئاوارەکان بە بێ هیچ بەربەست و سنوردانانێک، ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی هاوکارییەکان ئامادەی ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەبێت.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی پیشاندەری شکستی ستراتیژیی ئەو ڕژێمەیە، لە بەر ئەوەی کە هیچ یەک لە ئامانجەکانی بەدینەهاتووە.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل ئەنجامی پیلانگێڕی وڵاتانی ڕۆژئاوایە و ئەوە نییە کە بانگەشەی بۆ دەکرا./.