بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیایەکی نزیک لە تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو گرووپە دوو کەسی تاجیکستانیی ئەندامی داعشیان لە ویلایەتی نیمڕۆژ دەستبەسەر کردووە.
” المرصاد ” ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی دەستبەسەرکراوی داعش دەڵێن خەڵکی تاجیکستانن و کاتێک لە ڕووسیادا بوون بانگهێشتی ئەندامبوون لەو گرووپە تیرۆریستییەدا کراون.
ئەو دوو ئەندامەی داعش کاتێک ویستی ئەوەیان هەبووە بۆ مەشق و ڕاهێنانی سەربازی سەردانی شاری کوەیتەی پاکستان بکەن لە لایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەر کراون./.