بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە تا کاتێک کە هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی عێراقی زامدار بن، سەروەریی پێشێل بکەن، هەرێمی ئاسمانیی ببەزێنن و بە سەر پلانە ئەمنییەکانیدا زاڵ بن، گۆڕینی ناوی ئەم داگیرکارییە بۆ هاوپەیمانی و بەشداری ئەمنی، هیچ بەها و کاریگەرییەکی نابێت و ئەم هەنگاوەی ئەمریکا پیشان دەدات کە ئەوان ویستی پاشەکشەیان لە خاکی عێراقدا نییە.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاندووە تاوانەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت. ئێمە بەرپرسیاریەتی تەواوی هەر هەڵەیەکی سەربازیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە عێراق و وڵاتانی ئەندام لە بەرەی خۆڕاگری لە ئەستۆی ئەوان دەزانین و هۆشداری دەدەین کە لە هەر شوێنێک دەستمان بگات وەڵامی ڕاستەوخۆیان دەدەینەوە./.