بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان شەوی هەینی 12 ی نیسان ی 2024 بە 50 مووشەک هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو.
لە بەیاننامەیەکی حزبوڵڵادا هاتووە کە یەکەی تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەلزاعورە بە دەیان مووشەک کراوەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم هێرشە لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی دوژمندا بووە کە دوایین نموونەشی هێرشی سەر شارۆچکەکانی تەیبە و عەیتا شەعب لە باشوری لوبنان بووە.
لە لایەکی دیکەوە کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە پێگەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە جۆلانی داگیرکراوی سوریا لە لوبنانەوە کراوەتە ئامانج./.