بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە زیاتر لە شەش مانگ بە سەر شەڕی غەززەدا تێپەڕ دەبێت و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و بەرپرسانی دیکەی کابینەکەی پێداگری لە سەر بەردەوامی ئەم شەڕە دەکەن، بەرپرسانی پێشووی زایۆنیست بۆچوونێکی دیکەیان هەیە.
حاییم ڕامون وەزیری پێشووی دادی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئامانجەکانی شەڕی غەززە مسۆگەر نەبووە و سەرۆک ئەرکانی سوپا دەبێت دەست لە کار بکێشێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە شەڕی غەززە بووەتە شکستێکی ستراتیژی بۆ تەل ئەبیب.
لە لایەکی دیکەوە، بەنی مورس مامۆستای زانکۆی بن گوریۆن ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل (ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین) بووەتە ناسەقامگیرترین شوێنی جیهان بۆ جولەکەکان./.